سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌رئه‌نجامه‌كانی داخستنی ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمز له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كورتدا رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا به‌رپرس ده‌بێت له ده‌رئه‌نجامه‌كانی داخستنی ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمز به‌ڕووی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازدا ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی به‌رده‌وام بێت".
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كاردانه‌وه‌ی ئاراسته‌كردنی چه‌ندین موشه‌كی بالیستی ئێرانی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆسه‌ر گه‌رووی هورمز و كه‌نداو، پێگه رادارییه‌كانی ئێرانیان له دوورگه‌ی قشم و گۆرك كرده ئامانج.
له به‌رامبه‌ردا سوپای پاسداران رایگه‌یاند كه هك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا، به مووشه‌كی بالیستی بنكه‌كانی ئه‌مریكایان له كوه‌یت و به‌حره‌ین كردووه‌ته ئامانج.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ته‌قه‌ی له 4 بارهه‌ڵگر كردووه كه به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی گه‌رووی هورمزیان ده‌دا.
AM:10:30:06/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت