فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا: پێگه رادارییه‌كانی ئێرانمان له دوورگه‌ی قشم و گۆرك كرده ئامانج
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) رایگه‌یاند كه له وه‌ڵامی ئاراسته‌كردنی چه‌ندین موشه‌كی بالیستی ئێرانی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆسه‌ر گه‌رووی هورمز و كه‌نداو، پێگه رادارییه‌كانی ئێرانیان له دوورگه‌ی قشم و گۆرك كردووه‌ته ئامانج.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "پێگه رادارییه‌كانی ئێرانیان له دوورگه‌ی قشم و ناوچه‌ی گۆرك له پارێزگای بوشه‌هر له باشووری ئه‌و وڵاته كردووه‌ته ئامانج".
سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێگرییان له چه‌ندین موشه‌كی بالیستی ئێرانی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كردووه كه به‌ره‌و گه‌رووی هورمز و كه‌نداو هه‌ڵدراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوای چه‌ند كاتژمێرێك له خستنه‌خواره‌وه‌ی چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ری ئێرانی كه به ئاراسته‌ی گه‌رووی هورمز هه‌ڵدرابوون، ئێران حه‌وت موشه‌كی بالیستی به‌ره‌و كوه‌یت و به‌حره‌ین هاویشتووه".
ده‌شڵێت: "بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ریایی تر، هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێگه‌كانی راداری چاودێری كه‌ناراوه‌كانی ئێرانیان له گۆرك و دوورگه‌ی قشم بۆردومان كردووه".
سێنتكۆم راشیگه‌یاند كه "هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شه‌ش له‌و موشه‌كانه‌ی ئێران هه‌ڵیداوه، رێگرییان لێكراوه، له‌كاتێكدا حه‌وته‌میش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئامانجی مه‌به‌ستی خۆی.
له به‌رامبه‌ردا سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا، به مووشه‌كی بالیستی بنكه‌كانی ئه‌مریكایان له كوه‌یت و به‌حره‌ین كردووه‌ته ئامانج.
سوپای پاسداران راشیگه‌یاند كه ته‌قه‌ی له 4 بارهه‌ڵگر كردووه كه به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی گه‌رووی هورمزیان ده‌دا.
AM:08:29:06/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت