بەهۆی هەڵوێستەکانی لەسەر شەڕ: پێشکەشکارێکی کوەیتی سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا


وێستگەنیوز -

دادگای کوەیت سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ زەینەب دەشتی، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی کوەیت دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە رێگەی بڵاوکراوەکانییەوە پشتگیری خۆی بۆ ئێران دەربڕیبوو.


دۆسیەی ئەم پێشکەشکارە لە چوارچێوەی ئەو رێکارە توندانەدایە کە کوەیت گرتوویەتیە بەر، بە جۆرێک لە ئێستادا هەر بڵاوکراوە و بۆچوونێک کە پەیوەندی بە شەڕی ئێرانەوە هەبێت، وەک دۆسیەی "ئاسایشی دەوڵەت" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەم رەوشەش بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی چڕ لە دەستگیرکردن و دادگاییکردنی خێرای ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا را و بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن.

پەیوەست بەم بابەتە، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە تەنها لە کوەیت نا، بەڵکو لە سەرانسەری وڵاتانی کەنداو زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ یان نووسینی بۆچوونی جیاواز لەبارەی شەڕەکەوە، رووبەڕووی دەستگیرکردن بوونەتەوە.

زەینەب دەشتی یەکێکە لەو کەسانەی کە سزاکەی دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ناوچەکە چاودێرییەکی وردی هەموو ئەو چالاکییانە دەکەن کە لە فەزای مەجازی و میدیاییەکاندا لەبارەی ململانێکانەوە بڵاودەکرێنەوە.


PM:06:25:05/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو