دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران سەربازانی ئەمریکی بکوژێت ئەوە هۆکارێک دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدواندا رایگەیاند، "ئەگەر ئێران سەربازانی ئەمریکی بکوژێت ئەوە هۆکارێک دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان".


سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، "ئێرانییەکان هەرگیز چەکی ئەتۆمییان دەست ناکەوێت".

باسی لەوەشکرد، "ئێمە لە بۆشایی ئاسمانەوە چاودێری شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین و هەرکەسێک لێیان نزیک بێتەوە بەو پێیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

ترەمپ وتی، "دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و خۆم هەشت جەنگم راگرتووە، بێگومان نۆیەم جەنگیش لەڕێگەیە".

باسی لە لوبنان کرد و ئەوەی خستەڕوو، "دۆخی لوبنان تاڕادەیەک جیاوازە، بەڵام پەیوەستە بە ئێرانەوە".

راشیگەیاند، "من بە دوای دیدارێکدا نیم لەگەڵ ڕێبەری ئێران، بەڵام ئەگەر رێککەوتنێک بکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵی کۆببمەوە".


PM:11:40:04/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت