ترەمپ: سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانم کارێکی دژە نیشتمانییە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران گرت بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی و بڕیارەکەی بە کارێکی "دژە نیشتمانی" ناوبرد.
لە پەیامێکدا دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی، "دوێنێ لە دەنگدانێکی بێمانادا، ئەنجومەنی نوێنەران کە چوار کۆماریی خراپ و سەرجەم دیموکراتەکان بوون دەنگیان دا بە سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانم، ئەوەش لە ناوەڕاستی دوایین دانوستانەکانمدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران، کێ هەیە کارێکی وا دژە نیشتمانی بکات؟".
ترەمپ لەبارەی دیموکراتەکان دەڵێت، "ئەوان شکستی ئەمریکایان پێ باشترە لەوەی سەرکەوتنێکی تر بخەنە سەر لیستی سەرکەوتنە زۆرەکانی من".
PM:04:48:04/06/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت