ناتانیاهۆ: بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران له ده‌ستی تره‌مپدایه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CNBC) رایگه‌یاند كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له دژی ئێران له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه ئاماده‌ن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی تایبه‌ت به ئێران رێككه‌وتوون.
ناتانیاهۆ له لێدوانه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه" هه‌ندێكجار له هه‌ندێك لایه‌نی تاكتیكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكۆكین، به‌ڵام ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر".
سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنی پێگه‌كانی حزبوڵا له لوبنان، ناتانیاهۆ وتی:"زۆرێك له‌وانه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌نه ئامانج له به‌یروتدان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تره‌مپ هه‌مان ئامانجی هه‌یه كه چه‌ك داماڵینی حزبوڵای لوبنان و لوبنانێكی بێ چه‌كه.
ناتانیاهۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام لاواز كراون. دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له حاڵه‌تی پێویستدا سه‌باره‌ت به ئێران له ئاماده‌باشییه‌كی به‌رزدان.
روونیشیكرده‌وه كه "كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌گه‌رێكه... و بڕیاره‌كه بۆ تره‌مپ به‌جێده‌هێڵین ئه‌گه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی پێویست بوو... تره‌مپ تاووتوێی چه‌ندین بژارده ده‌كات، ئێمه‌ش رۆژ به رۆژ قسه ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "ئێران تا ئێستا رازی نه‌بووه له‌سه‌ر هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ره‌سته ئه‌تۆمییه‌كان، به‌ڵام فشاره‌كان له زیادبووندان".
PM:06:39:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت