دۆناڵد ترەمپ: رەنگە لە داهاتوودا لەگەڵ رێبەری باڵای ئێران کۆببمەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026, دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی راگەیاند، "ئەگەری هەیە لە داهاتوودا چاوم بە موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بکەوێت و لەگەڵی کۆببمەوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "موجتەبا خامنەیی بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە پڕۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بەشدارە".

سەرۆکی ئەمریکا وتی، "دۆخی پەیوەست بە ئێران بە خێرایی پەرەدەستێنێت و بەرەو ئاراستەیەکی باش دەچێت".

هەر لەمیانەی قسەکانیدا باسی لە نیگەرانی خۆی کرد دەربارەی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان.

وتیشی، "پێویست ناکات ئێستا هێزی زەمینی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بکەین".

لەبارەی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران راشیگەیاند، "رەنگە گەمارۆی دەریاییمان بۆ سەر ئێران تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەردەوام بێت".


PM:01:58:03/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت