لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کوەیت زیانی گیانی و مادی هەیە


وێستگەنیوز -

دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی کوەیت رایدەگەیەنێت، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی وڵاتەکەیان کراوەتە ئامانج، ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆیەوە ژمارەیەک گەشتیار بریندار بوون و زیانی گەورەی مادیش بە فڕۆکەخانەکە گەیشتووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی کوەیت لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، باڵەخانەی تایبەت بە گەشتیاران لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوەیت، لە رێگەی چەند مووشەکێک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییەوە کراوەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە هێرشەکە تەنها زیانی مادی نەبووە، بەڵکو بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە زیانێکی مادیی یەکجار زۆر بەر ژێرخانی فڕۆکەخانەکە کەوتووە.


AM:09:43:03/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت