سەبارەت بە چەک داماڵینی میلیشیا شیعەکان چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمشەو
بەئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لایەنە شیعەکانی ناو چوارچێوەی
هەماهەنگی سەبارەت بە چەند پرس، لەوانە چەکداماڵێنی میلیشیا شیعەکان کۆببنەوە.
لەمبارەیەوە عەبدولهادی
سەعداوی، سەركردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان راگەیاند: ئاجێندای کۆبوونەوەکە
بۆ تاوتوێكردنی تەواوكردنی كابینەی حکومەت و پڕكردنەوەی پۆستە وزارییەكان، لەگەڵ
گفتوگۆی میكانزمی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت لەخۆدەگرێت. وتیشی زۆرینەی گروپە
چەكدارەكان رەزامەندیان داوە چەكەكانیان رادەستی دەوڵەت بكەن، تەنیا دوو گرووپی چەكدار
ئامادە نین چەك رادەستی دەوڵەت بكەن.
وتیشی؛ ئەمریكییەكان دەستەی حەشدی شەعبیان قبووڵە، بەڵام
داوای كۆنتڕۆڵكردنی چەكەكانیان دەكات. ئاماژەی بەوەشدا كە پێشنیاز هەیە وەزارەت ئەمنی
سیادی فیدراڵی دروست بكرێت، كە حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی کاردانەوەی
خێرا لەناو وەزارەتەكە دا بن، بەڵام ئەم بابەتە تاوەکو ئێستا گفتوگۆی لەبارەوە نەكراوە.
رۆژی 27ی ئایار موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە،
گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی لە رەوتەکەی دابڕی، بۆ ئەوەی بە تەواوی ببنە بەشێک
لە دەوڵەت و داوای لە پێکهاتەکانی دیکەی حەشدی
شەعبییش کرد، خۆیان لە بڕیاری حیزبی و تایفی بپچڕێنن.
PM:06:51:01/06/2026
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت