یسرائیل کاتز: سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆن سەربازییەکانی لە دژی چەکدارانی حزبوڵڵا بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، "ئەو ناوچەیەی سەربازانی ئیسرائیل کۆنترۆڵیان کردووە، بە ناوچەیەکی سەربازی هەژمار دەکرێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ جیاوازییەک لە نێوان بەیرووت و ناوچەکانی دیکە نییە، ئەگەر کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی باکووری ئیسرائیل ئارام و پارێزراو نەبن، بە دڵنیاییەوە لە بەیرووتیش ئارامی و ئۆقرەیی نابێت".

کاتز وتی، "سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆن و چالاکییە سەربازییەکانی لە دژی چەکدارانی حزبوڵڵا بەردەوام دەبێت و ژێرخان و توانا سەربازییەکانی حزبوڵڵا لاوازکراون، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی لەسەر هاوڵاتییانی ئیسرائیل، ئێستاش ناوچەی لیتانی دەبێت لە چەک و چەکدارانی حزبوڵڵا دابماڵدرێت".


PM:02:33:01/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت