عه‌راقچی: بڕیاردان له دانوستانه‌كانی واشنتۆن و تاران به‌نده به ئه‌نجامه‌كانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه ناتوانرێت بڕیار له دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران بدرێت تا نه‌گاته ئه‌نجامێكی روون و ئاشكرا.
عه‌راقچی به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی وت كه "به‌رده‌وامین له دانوستانه‌كانمان و ئاڵوگۆڕی په‌یام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا".
وتیشی: "ناتوانین پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێكی روون بڕیار له‌سه‌ر دانوستانه‌كان بده‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "نابێت هیچ گرنگییه‌ك به پێشبینییه‌كان بده‌ین".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری ئێران رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی به هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رازی نابێت كه مافه‌كانی گه‌ره‌نتی نه‌كات.
له‌رۆژانی دواییدا كه‌شێك زاڵ بوو ئاماژه‌ی به گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی نێوان تاران و واشنتۆن ده‌كرد، به‌ڵام رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رۆژی شه‌ممه له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیارێكی نوێی بۆ تاران ناردووه و مه‌رجه‌كانی توندتر كردووه.
PM:11:20:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت