هه‌موویان له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا كوژراون...
وێستگه‌نیوز-
وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری پێشووتری حزبوڵای لوبنان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی ئێران بڵاوكرایه‌وه كه هه‌ماهه‌نگی قووڵی حزبوڵا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی ئێران ده‌رده‌خات.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئه‌رشیفی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپای پاسدارانی ئێران كۆبووه‌ته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا شانبه‌شانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پاسداران، حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی هێزی پیاده‌ی سوپای پاسداران ده‌ركه‌وتوون.
جێی سه‌رنجه، هه‌موو ئه‌و فه‌رماندانه‌ی له وێنه‌كه‌دان، له كاتی جیاوازدا له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له به‌یروت و تاران كوژراون.
PM:09:54:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت