تره‌مپ، تۆم باراكی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی له سوریا و عێراق راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا راسپاردنی تۆم باراك باڵیۆزی واشنتۆن له توركیای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی له سوریا و عێراق راگه‌یاند.
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی: "به خۆشحاڵییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه تۆم باراك باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا كه كارێكی نایابی ئه‌نجامداوه، وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی له سوریا و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامین له به‌هێزكردنی هاوكارییه ستراتیژییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی سوریا و عێراق، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه".
ده‌شڵێت: "تۆم له ڕۆڵی خۆی وه‌ك باڵیۆز له توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت و به پاڵپشتی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كار ده‌كات".
تره‌مپ راشیگه‌یاند كه "ئه‌و كارانه‌ی كه تۆم باراك ئه‌نجامی داون و ئاماده‌یی به‌رده‌وامی بۆ خزمه‌تكردنی وڵاته‌كه‌مان زۆر به‌رز ده‌نرخێنین، سوپاس بۆ گرنگیدانتان به‌م بابه‌ته!".
PM:06:04:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت