دەستەی ئاماری سعودیە: ژمارەی حاجییانی ئەم وەرزە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 707 هەزار و 301 حاجی
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 30ی ئایاری 2026، سعود بن مەشعەل بن عەبدولعەزیز، جێگری میری ناوچەی مەککە و جێگری سەرۆکی لیژنەی هەمیشەیی حەج و عومرە سەرکەوتنی وەرزی حەجی 1447ی کۆچی رایگەیاند.
جێگری میری ناوچەی مەککە رایگەیاند، "وەرزی حەجی ئەمساڵ وێنەی نیشتمانێکی نیشاندا بە دڵسۆزی و خۆبەخشییەوە کار بۆ خزمەتکردنی میوانانی خودا دەکات".
روونیشی کردەوە، "شوێنە پیرۆزەکان بە شێوەیەکی رێکخراو و گونجاو دەرکەوتن لە دیمەنێکدا یەکگرتنی هەوڵەکانی نێوان لایەنە جیاوازە بەشداربووەکانی حەجی نیشان دا".
بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری سعودیە، ژمارەی حاجییانی ئەم وەرزە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 707 هەزار و 301 حاجی، لەو ژمارەیەش نزیکەی 1,546,655 حاجییان لە دەرەوەی سعودیە و لە رێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە هاتبوون بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
PM:04:13:30/05/2026
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت