ترەمپ: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لادەبرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێستا گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لادەبرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێستا "لە ژووری کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان کۆبوونەوەیەک دەکەم بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەبارەى ئێرانەوە".
ترەمپ وتی، "بە هەماهەنگی لەگەڵ چین و ئاژانسی ئەتۆمی، پاشماوە ئەتۆمییەکانی نێو ئێران دەردەهێنین و لەناویان دەبەین".
وتیشی، "هەموو مینە دەریاییەکان، ئەگەر هەبن، لادەبرێن. پێشتر زۆرمان تەقاندووەتەوە.
ترەمپ جەختی لەوەشکردەوە، "ئێران پێویستە رازی بێت کە هەرگیز چەکی ئەتۆمی یان بۆمبی ئەتۆمی نابێت".
راشیگەیاند، "گەرووی هورمزیش دەبێت دەستبەجێ بەبێ هیچ باجێک بۆ هاتووچۆی کەشتیوانیی بێسنوور بە هەردوو ئاراستە بکرێتەوە".
PM:06:21:29/05/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت