یونیسێف: رۆژانە 11 منداڵ لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بوونەتە قوربانی
وێستگەنیوز-
سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاندووە
کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بە گشتیی لە هەر 24 کاتژمێرێکدا 11منداڵ لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کوژراون یان بریندار بوون.
سەرەڕای ڕێکەوتنی ئاگربەست، ئیسرائیل مەودا و چڕی هێرشەکانی
بۆ سەر لوبنان زیاد کردووە. هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل لە ئێوارەی چوارشەممەوە تا بەرەبەیانی
پێنجشەممە، شار و گوندەکانی باشووری لوبنانیان کردە ئامانج. لەم ماوەیەدا، ئیسرائیل
ناوچەی نوێشی وەک ناوچەی شەڕ و ئۆپەراسیۆن ڕاگرت. هەروەها ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە
دەوروبەری باشووری بەیروت کردووەتە ئامانج.
یونیسێف دەڵێت بە گشتی لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، 77 منداڵ لە لوبنان کوژراون یان بریندار بوون.
ئەم دامەزراوەیە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە
لە مانگی نیساندا، بە گشتی 55منداڵ کوژراون و 212منداڵیش بریندار بوون.
ڕیکاردۆ پیرێز، وتەبێژی یونیسێف، ئەم ئامارانەی بە "شۆکهێنەر" وەسف کرد.
بەپێی ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکا لە 16ی
نیسانەوە ڕایگەیاند، بڕیار وابوو شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان کۆتایی پێبێت.
PM:03:26:29/05/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت