جەی دی ڤانس: ناتوانین گرەنتی تەواوی رێککەوتن لەگەڵ ئێران بدەین
وێستگەنیوز-
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەوپێشچوون
لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە ناتوانن گرەنتی
100%ـی رێککەوتن بدەن، چونکە پرسی لەناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەژێر زەویدا،
وردەکاری زۆر و کاتی دەوێت.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرەوپێشچوون
لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەیە و گەیشتوونەتە قۆناخێک کە دەتوانن پێکەوە دانیشن
و لەسەر پرسەکان دانوستان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی کردەوە کە ناتوانن گرەنتی
100% بدەن کە رێکدەکەون.
ڤانس ئاماژەی بەوەش کرد، وردەکاریی زۆر هەیە و ناتوانن بە دیاریکراوی
وادەی رێککەوتن رابگەیەنن، چونکە ئەو یۆرانیۆمەی ئێران کە لەژێر زەویدایە، دۆزینەوە
و لەناوبردنی کاتێکی زۆری دەوێت، هەربۆیە وردەکاری رێککەوتن پێویستی بە پشوودرێژییە.
وتیشی: "ئەوەی دەمانەوێت دانانی چوارچێوەیەکی سەرکەتووە
بۆ دانوستانەکان. هەندێک وردەکاری هەن پێویستە لەسەریان بوەستین چونکە کاتیان دەوێت،
بۆ نموونە چۆنیەتی دەستگەیشتن و لەناوبردنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی کە لە قووڵاییەکی
زۆری ژێر زەویدایە."
لە درێژەی قسەکانیدا ڤانس راگەیاند: "هەستی ئەوەم هەیە
رێکدەکەوین و دەمانەوێت رێککەوتنەکە بەجۆرێک بێت سوود بە خەڵکی ئەمریکا بگەیەنێت.
ئەگەر رێککەوتن بکرێت، گەرووی هورمز دەکرێتەوە و پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانیش بۆ ماوەیەکی
درێژ دەگەڕێنینەوە دواوە."
ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنی سەربازی ئێران بە
خراپی لێیدراوە، بەڵام هێشتا واشنتۆن نەگەیشتووەتە ئامانجی کۆتایی لە جەنگی دژی ئێران.
AM:10:03:29/05/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت