له‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل له دووه‌م رۆژی جه‌ژندا بۆ سه‌ر لوبنان ھه‌شت كه‌س كوژران
وێستگه‌نیوز -
له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باشووری لوبنان، له دووه‌م رۆژی جه‌ژندا ھه‌شت كه‌س كوژران.
ئاژانسی ھه‌واڵی فه‌رمیی لوبنان "NNA" بڵاویكرده‌وه كه له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا، سوپای ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك ھێرشی چڕی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر قه‌زای زه‌ھرانی و شاره‌كانی سوور و سه‌یدا له باشووری لوبنان.
ئاژانسه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه كه له ئاكامی ھێرشه‌كاندا، ھه‌شت كه‌س كوژراون.
PM:12:05:28/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت