تره‌مپ: ئێران رێككه‌وتنێكی ده‌وێت، به‌ڵام هێشتا رازی نه‌بووین
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئێران زۆر خوازیاری گه‌یشتن به رێككه‌وتنه، به‌ڵام واشنتۆن هێشتا رازی نییه.
تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی وت: "ئێران زۆر خوازیاره و حه‌ز ده‌كات بگه‌ینه رێككه‌وتن. تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته... ئێمه به‌و رێككه‌وتنه ڕازی نین، به‌ڵام یان ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته یان ده‌بێت كاره‌كه ته‌واو بكه‌ین".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ناكرێ رێگه به ئێران بدرێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت.
تره‌مپ وتی: "رێككه‌وتنی چوارچێوه له‌گه‌ڵ ئێران، كردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گه‌رووی هورمز له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ك رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت نموونه‌یی بێت".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی PBS News باسی له‌وه كرد كه ئێران له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی خۆی، سووككردنی سزاكانی سه‌ری به‌ده‌ست ناهێنێت.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه راپۆرتێك كه له لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه له‌ژێر ناوی چوارچێوه‌ی ڕه‌شنووسی به‌رایی و نافه‌رمی بۆ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئێران و ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه "هه‌ڵه"یه و ئه‌و یاداشته‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت "به ته‌واوی هه‌ڵبه‌ستراو"ه.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ره‌شنووسێكی چوارچێوه‌ی سه‌ره‌تایی و نافه‌رمی بۆ یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له نێوان تاران و واشنتۆن به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "به‌پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێران ڕێگه گه‌ڕانه‌وه‌ی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی بازرگانی له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاستی پێش جه‌نگ له ماوه‌ی مانگێكدا".
PM:10:29:27/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت