سوپای پاسداران: لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 25 کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون
وێستگەنیوز-
هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 25 کەشتی جۆراوجۆر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو کەشتیانەی تێپەڕیون پێکهاتوون لە تانکەری نەوت، کەشتی گواستنەوەی کۆنتێنەر و کەشتی بازرگانی، تێپەڕبوونی ئەم کەشتیانە دوای وەرگرتنی مۆڵەت و هەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزەکانمان و پاراستنی پێویستیشیان بۆ دابینکراوە".
وەک لە راگەیەندراوەکەدا خراوەتەڕوو، "سوپای پاسداران بە شێوەیەکی چڕ چاودێری و کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکات"، هەروەها هۆشدارییان داوە، هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر ناوچەکە، بە وەڵامێکی زۆر تووند و کوشندە رووبەڕوو دەبێتەوە.
AM:10:22:27/05/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت