مارکۆ رۆبیۆ: هێشتا ئەگەری رێکەوتن لەگەڵ ئێران لە چەند رۆژی داهاتوودا هەیە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات کە سەرەڕای هێرشە نوێیەکانی
وڵاتەکەی بۆ سەر چەند ئامانجێکی ناو ئێران، هێشتا گەیشتن بە رێکەوتن لە چەند رۆژی
داهاتوودا وەک ئەگەرێکی کراوە ماوەتەوە.
رۆژی سێشەممە 26ی ئایاری 2026، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا لە سەردانێکیدا بۆ شاری جایپوور لە هیندستان، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند،
"هەندێک گفتوگۆ لە قەتەر بەڕێوەچوون، دەبینین ئایا دەتوانین پێشکەوتن بەدەستبهێنین
یان نا."
وتیشی، ئێستا مشتومڕێکی زۆر لەسەر داڕشتنی وردی تێکستەکان لەنێو
بەڵگەنامە سەرەتاییەکەدا هەیە، هەر بۆیە گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی پێویستی بە چەند
رۆژێکی دیکە دەبێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە،
مارکۆ رۆبیۆ وتی، "سەرۆک ترەمپ ئارەزووی خۆی بۆ رێککەوتن نیشانداوە، بەڵام ئەو
یان رێککەوتنێکی باش دەکات یان هیچ رێککەوتنێک واژۆ ناکات."
ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند،
هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی هاوێشتنی موشەک و ئەو بەلەمانەی خەریکی میندانان
بوون لە باشووری ئێران. ئەمەش گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە
قەتەر بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی هەشت هەفتەیە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوامە.
AM:10:24:26/05/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت