قەتەر پێدانی 12 ملیار دۆلار بە ئێران رەتدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس
لەوە دەکەن وڵاتەکەی لە پێناو رێکەوتن، پێشنیارێکی 12 ملیار دۆلاری بۆ ئێران کردوە.
ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێشەممە26ی ئایار لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی
ئێکس نووسیویەتی کە ئەم هەواڵانە "لەلایەن ئەو لایەنانەوە بڵاو دەکرێنەوە کە
هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنەکە تێکبدەن و کەمپەینە دیپلۆماسییەکان لاواز بکەن، کە ئامانجیان
کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا".
دوێنی دووشەممە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، و بە
هاوڕێیەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران لە سەردانێکی
کتوپڕدا گەیشتنە قەتەر.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە
نووسیبووی کە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران سەبارەت بە ئەگەری ئازادکردنی دارایییە
سڕکراوەکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی کۆتاییدا، لە دانوستانەکانی قەتەردا
ئامادە بووە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، کە نزیکە لە سوپای پاسداران، لە ڕاپۆرتێکدا
نووسیبووی کە سەردانەکەی قالیباف و عێراقچی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ قەتەر
«له پێناو ئازادکردنی بەشێک لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێراندایە لە قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی
ئەگەری رێکەوتن.
AM:09:35:26/05/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت