سێنتکۆم: باشووری ئێرانمان بۆردومان کرد
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئایاری 2026، کاپتن تیم
هاوکینز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە فۆکس نیوزی رایگەیاند؛
هێرشیان کردووەتە سەر چەند بەلەمێک لە باشووری ئێران.
بە وتەی هاوکینز، هێرشەکان شوێنی هاویشتنی مووشەک و چەند بەلەمێکی
ئێرانییان کردووەتە ئامانج کە هەوڵی چاندنی مینیان دەدا. سوپای ئەمریکا جەختی
کردووەتەوە، لەگەڵ پاراستن و دانبەخۆداگرتن لە ماوەی ئاگربەست، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن
لە هێزەکانیان.
هاوکات ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە، دەنگی سێ تەقینەوە
لە بەندەر عەباس و سیریک و جاسک بیستران.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرای کرد، دوو بەلەمی ئێرانی لە
کاتی چاندنی مین لە گەرووی هورمز بینراون، هەروەها هێزە ئەمریکییەکان وەڵامی بنکەیەکی
مووشەکییان داوەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای کردبووە ئامانج. لە ئەنجامدا،
سوپای ئەمریکا هەردوو بەلەمەکەی سوپای پاسدارانی لەناوبردووە و هێرشی کردووەتە سەر
بنکەیەکی موشەکی لە بەندەر عەباس.
AM:08:29:26/05/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت