مه‌سعود پزیشكیان فه‌رمانی كاراكردنه‌وه‌ی ئیته‌رنێتی له ئێران دا
وێستگه‌نیوز –
میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند كه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران فه‌رمانی كاراكردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی له وڵاته‌دا ده‌ركردووه.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌و باره‌وه بڵاویكرده‌وه كه "مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران فه‌رمانی كاراكردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركردووه".
له 28ی شوباتی رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆسه‌ر تاران، ئینته‌رنێتی نێوده‌وڵه‌تی له ئێران راگیرا كه تا ئه‌مڕۆ 87 رۆژ ده‌كات.
پێشتر ئه‌فشین كولاهی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆمپانیا نوێیه‌كان له ژووری بازرگانیی ئێران، رایگه‌یاندبوو: "زیانی راسته‌وخۆ رۆژانه 30 بۆ 40 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیانه ناڕاسته‌وخۆكانی وه‌ك پچڕانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان ئه‌ژمار بكه‌ین، بڕه‌كه ده‌گاته 70 بۆ 80 ملیۆن دۆلار له هه‌ر رۆژێكدا".
PM:10:09:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت