تره‌مپ ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی راگه‌یاند كه ده‌بێت رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام واژۆ بكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌باشی به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه واژۆنهكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك به مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت به توندتر له جاران. داواشی له چه‌ند وڵاتێك كرد كه دوای كۆتاییهاتنی دۆسێی ئێران، رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیمی واژۆ بكه‌ن.
ترامپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی: "دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن! یان رێككه‌وتننامه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌مووان ده‌بێت یان هیچ رێككه‌وتنێك نابێت - و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر له جاران - و كه‌س ئه‌وه ناخوازێت!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له میانه‌ی گفتوگۆكانی رۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئال سعودی سعودیه و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و شازاده ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی و محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم بن جابر ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌لی سوادی وه‌زیر له قه‌ته‌ر و عاسم مونیر ئه‌حمه‌د شای فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م شای ئوردون و شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه شای به‌حره‌ین، رامگه‌یاند كه دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ی ئه‌مریكا كردوویه‌تی بۆ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مه‌ته‌ڵه ئاڵۆزه، ده‌بێت زۆر گرنگ بێت كه هه‌موو ئه‌م وڵاتانه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، له یه‌ك كاتدا رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌براهام واژۆ بكه‌ن”.
تره‌مپ وتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی باس ده‌كرێن بریتین له سعودیه، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (له ئێستاوه ئه‌ندامه!)، قه‌ته‌ر، پاكستان، توركیا، میسر، ئوردون، و به‌حره‌ین (له ئێستاوه ئه‌ندامه!). له‌وانه‌یه یه‌ك یان دوو وڵات هه‌بن هۆكارێكیان هه‌بێت بۆ به‌شدارینه‌كردن، و ئه‌وه‌ش قبوڵ ده‌كرێت. به‌ڵام زۆربه‌یان ده‌بێت ئاماده‌بن و خوازیاربن و بتوانن بگه‌نه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه‌ش ده‌بێته رووداوێكی مێژوویی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی گه‌ر واژۆی نه‌كه‌ن".
ده‌شڵێت:"رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام سه‌لماندوویه‌تی، بۆ وڵاتانی به‌شداربوو (ئیمارات، به‌حره‌ین، مه‌غریب، سودان، و كازاخستان) كه نیعمه‌تێكی دارایی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی ململانێ و جه‌نگی ئێستادا. وڵاتانی ئه‌ندامی ئێستا ته‌نانه‌ت ئاماژه‌یان به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه یان راگرتنیش نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كاتی. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام زۆر باش بووه بۆیان، بۆ هه‌مووانیش باشتر ده‌بێت، و بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی ٥ هه‌زار ساڵدا هێز و خۆڕاگری و ئاشتی راسته‌قینه ده‌هێنێته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”.
وتیشی: "ده‌بێت به واژۆكردنی ده‌ستبه‌جێی سعودیه و قه‌ته‌ر ده‌ستپێبكات، دواتر باقی وڵاتان. ئه‌گه‌ر نه‌یانكرد، ئه‌وا نابێت به‌شێك بن له‌م گرێبه‌سته چونكه ئه‌وه نیشانه‌ی نیه‌تێكی خراپه".
راشیگه‌یاند كه ":من فه‌رمانی ئه‌وه ده‌كه‌م كه هه‌موو وڵاتان ده‌ستبه‌جێ رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام واژۆ بكه‌ن، و ئه‌گه‌ر ئێران رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ من وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژۆ بكات، ئه‌وه ده‌بێته شه‌ره‌فێك بۆ ئه‌وانیش كه به‌شداری ئه‌م هاوپه‌یمانییه جیهانییه بێ وێنه‌یه بكه‌ن".
تره‌مپ له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كگرتوو و به‌هێز و هێزێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بێت، ره‌نگه له هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان هاوتای نه‌بێت. به كۆپییه‌كی ئه‌م راستییه، نوێنهرهكانم ئاڕاسته ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردن و به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی په‌یوه‌ستبوونی ئه‌م وڵاتانه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام كه له ئێستاوه مێژوویی بووه. سوپاس بۆ گرنگیدانتان به‌م بابه‌ته!".
رێككه‌وتنی ئه‌براهام كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی دیپلۆماسییه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی. له 15ی ئه‌یلولی 2020، به نێوه‌ندگیریی دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی، ئیمارات و به‌حرێن یه‌كه‌م وڵات بوون واژۆیان كرد، دواتریش مه‌غریب و سوودان چوونه ناو رێككه‌وتنه‌كه وله ناوی (پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم) وه‌رگیراوه.
PM:05:11:25/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت