قالیباف و عێراقچی بۆ دانوستان سەبارەت بە رێکەوتنەکە گەیشتنە قەتەر
وێستگەنیوز-
هەردوو ئاژانسی رۆیتەرز و فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی
ئاگادارەوە، هەواڵی گەشتە لەناکاوەکەی محەمەدباقر قالیباف و عەباس عێراقچی،
دانوستانکارانی باڵای ئێرانیان بۆ دەوحە بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر سەردانی دەوحەیان کردووە.
ڕۆیتەرز نووسیویەتی کە ئەم گفتوگۆیانە زیاتر لەسەر بابەتی
"تەنگەی هورموز و یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراو"ی ئێرانن.
هاوکات میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە عەبدولناسر هیمەتی،
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، بە مەبەستی "پێداچوونەوە بە پرسی ئازادکردنی
داراییە بلۆککراوەکان لەلایەن ئەمریکاوە" لەگەڵ قالیباف و عیراقچی لە قەتەرە.
یەکێک لە داواکارییەکانی ئێران لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ ئەمریکا،
ئازادکردنی سەرچاوە داراییە بلۆککراوەکانیەتی.
لەلایەکی ترەوە ئاژانسی "مێهر"ی ئیران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە سەردانەکەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بۆ
نیویۆرک هەڵوەشاوەتەوە، کە بڕیار بوو سبەی سێشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئاشتی و ئاسایش ئەنجام بدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،
ئیسماعیل بەقایی روونی کردەوە کە دەرنەکردنی ڤیزای چوونەژوورەوە لە لایەن ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ شاندی ئێرانی، هۆکاری رێگریکردن بووە لە ئەنجامدانی سەردانەکە.
PM:03:33:25/05/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت