قالیباف بۆ حەوتمین ساڵی لەسەریەک بووەوە بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
وێستگەنیوز-
محەمەدباقر قالیباف بە دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران، بۆ سێیەمین جار
لە دوانزەهەمین خولی پەرلەماندا، جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند کە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی دوانزەهەمین
خولی پەرلەمان بۆ ساڵی سێیەم، بەیانی ڕۆژی دووشەممە 25ی
ئایار بە شێوەی ئامادەبوونی فەرمی بەڕێوەچوو و قاڵیباف بۆ خولێکی تری یەک ساڵە لەسەر
کورسی سەرۆکایەتیی پەرلەمان مایەوە.
ئەمە حەوتمین ساڵی لەسەریەکە کە قالیباف سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی شوورای
ئیسلامی (پەرلەمان) دەگرێتە ئەستۆ.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران لە 12 ئەندام پێکدێت: سەرۆکێک،
دوو جێگری سەرۆک، سێ چاودێر و شەش سکرتێر. ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی بە دەنگی ڕاستەوخۆی
نوێنەران بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵدەبژێردرێن.
میدیاکانی ئێران هەروەها ڕاپۆرتیان داوە کە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە
بە شێوەی ئامادەبوونی فەرمی بەڕێوەچووە، کە بەمەش دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان دوای زیاتر لە 80 ڕۆژ.
پاش دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران، کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ڕاگیرابوون
و لەم ماوەیەدا تەنها یەک کۆبوونەوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو بوو.
AM:11:11:25/05/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت