ئیسماعیل بەقایی: بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا زۆر دوور و زۆریش نزیکین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا زۆر دوور و زۆریش نزیکین".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئامانج لە سەردانەکەی فەرماندەی سوپای پاکستان، ئاڵوگۆڕکردنی پەیام بوو لە نێوان ئێران و ئەمریکادا".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە رۆژانی ڕابردوودا، گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە کرا کە جیاوازیی بۆچوونیان لەسەر بوو".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، "بەهۆی هەڵوێستە دژ بەیەکەکانی ئەمریکاوە ناتوانین بڵێین ئەم پرۆسەیە دەگۆڕێت".
وتیشی، "روانگەکان لە یەکتر نزیک بوونەتەوە، بەڵام نەوەک بە مانای ڕێککەوتن، بەڵکو بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە چارەسەرێک".
باسی لە گەرووی هورمز باسی لەوەکرد، "گەرووی هورمز هیچ پەیوەندی بەئەمریکاوە نییە و لەگەڵ عومان پلانێکی بۆ رێکدەخەین".
PM:09:03:23/05/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت