جارێكی تر وه‌زیری ناوخۆی پاكستان له‌گه‌ڵ عه‌راقچی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵوێزخانه‌ی پاكستان له تاران رایگه‌یاند كه موحسین نه‌قوی وه‌زیری ناوخۆی پاكستان دیدارێكی نوێی له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجام داوه بۆ تاووتوێكردنی پێشنیاره‌كانی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا.
سه‌ردانه‌كه‌ی موحسین نه‌قوی وه‌زیری ناوخۆی پاكستان له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی عاسم مونیر فه‌رمانده‌ی سوپای پاكستان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه چڕه‌كاندا دێت كه ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی چوارچێوه‌یه‌كی گشتییه بۆ پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، گفتوگۆكان هه‌ندێك ورده‌كاری ته‌كنیكی و ڕێوشوێنی دروستكردنی متمانه له‌خۆده‌گرن، سه‌ره‌ڕای گه‌ره‌نتی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان رۆژی پێنجشه‌ممه ئاشكرایان كرد كه دوایین پێشنیاری ئه‌مریكا كه له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیریی پاكستانه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته تاران، یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌مان سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستیان كرده‌وه كه گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی كۆتایی هێشتا پێویستی به پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی واشنتۆن هه‌یه له بژارده‌ی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی و دڵه‌ڕاوكێی جه‌نگ.
ئه‌و هه‌نگاوانه له كاتێكدایه كه هه‌وڵه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران چڕتر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ئاگربه‌سته ناسكه كه دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردولا هاته ئاراوه، بشكێت.
AM:09:46:22/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت