ئەنجومەنی پیران دەسەڵاتەکانی ترەمپی لە شەڕی ئێران‌دا سنوردار کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی
ئایاری 2026، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا یاسایەکی بەپەلەی پەسەند کرد، ئامانج لێی
سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه، لە ئەنجامدانی هەر
کارێکی سەربازی دژی ئێران، بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ کۆنگرێس.
ئەم بڕیارە، لە لایەن
ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆماری و دیموکراتەکانەوە پشتیوانی لێ‌کرا و سەرۆکی ئەمریکا،
پابەند دەکات بە کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، لە هەر کردەوەیەکی
دوژمنکارانە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یان هەر بەشێک لە حکومەت و سوپاکەی؛ مەگەر
لە حاڵەتێکدا کۆنگرێس ڕێپێدانێکی ڕوونی بۆ ئەو مەبەستە دابێت، یان هەڕەشەیەکی دەستبەجێ
و لەناکاو، لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەئارادا بێت.
ئەم هەنگاوە یاساییەی
کۆنگرێس، لە چوارچێوەی ئه‌و هەوڵانهدایه كه ده‌یه‌وێت سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی
راگه‌یاندنی شه‌ڕ، هاوسه‌نگی ده‌ستووری بگه‌ڕێنێته‌وه و رێكیبخات.
هەروەها بۆ به‌ده‌ستهێنانی گرنتییه له‌وه‌ی وڵاتەکە بەبێ كه‌ڤه‌رێكی یاسایی، پشتیوانیی کۆنگرێس،
نەخلیسکێتە ناو ململانێیەکی چەکداریی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
AM:09:35:20/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت