فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە
وێستگەنیوز-
فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا کە بەڕێوەبردنی جەنگ
لە ئێران لەئەستۆ دەگرێت، لە لێدوانێکدا وەڵامی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند
کە هێزەکانی ئێران "بە بەراورد لەگەڵ پێشوو ئامادەتر و بەهێزتر" بوون.
عەلی عەبدوڵاهی، فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وتیشی
کە هێزە سەربازییەکانی ئێران "دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە و هەر جۆرە دەستدرێژی
و دەستدرێژکارییەکی دووبارە لەلایەن دوژمنان، بە خێرایی، یەکلاکەرەوە، بەهێز و بە
شێوەیەکی بەربڵاو وەڵام دەدەنەوە."
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند
کە لەسەر داوای سەرکردەکانی ناوچەکە، هێرشە سەربازییە گەورەکەی هەڵوەشاندووەتەوە کە
بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە دژی ئێران دەست پێبکات.
AM:09:58:19/05/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت