واشنتۆن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران پێنج مەرجی سەرەکی دیاریدەکات


وێستگەنیوز-

ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی ڕایگەیاند "واشنتۆن لە وەڵامەکەی بۆ تاران، له‌ پێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی هەمیشەیی و بۆ ڕاگرتنی شەڕ، پێنج مەرجی سەرەکی، دیاری کردووە".


ئاژانسه‌كه‌ ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ "مەرجەكانی ئه‌مریكا، بریتیین لەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیچ جۆرە قەرەبوویه‌ك نادات به‌ ئێران یان هیچ زیانێک بۆ ئێران قه‌ره‌بوو ناكاته‌وه‌".

هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌ له‌ مه‌رجه‌كان"ڕادەستکردنی ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆم، لەلایەن ئێرانەوە، بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە: "مەرجەكانی ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی تێدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا،  رێژه‌ی له‌ 25%ی پاره‌ بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد ناكات و ته‌نها یەک کۆمەڵە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە کارکردن بەردەوام بن".

ئاژانسی فارس سه‌رنجی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی "واشنتۆن ڕاگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەکاندا، دەبەستێتەوە بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانەوە".


PM:12:04:18/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت