شی جین پینگ دەرگاکانی چین بەڕووی کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا دهكاتهوه
وێستگەنیوز-
کۆبوونەوەی نێوان ههر
دوو سەرۆکی چین و ئەمریکا، لە هۆڵی گەورەی گەل، لە پەکین کۆتایی هات، بەپێی زانیارییەکانی
نێردراوی کەناڵی ئهلعهربییه، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 14ی ئایاری 2026، كۆبونهوهكه
بەڕێوەچوو و دوو کاتژمێر و چارەکێکی خایاندووه.
هەردوو سەرۆک لە دەستپێکی
قسەکانیاندا، لەبری قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان، جەختیان لەسەر بونیادنانی پردی
متمانە کردووهتەوە.
ترەمپ سهبارهت به داهاتووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان،
گەشبینییەکی زۆری نیشانداوه و ڕایگەیاند ئەم لوتکەیە، هەلێکە بۆ نووسینەوەی مێژوویەکی
نوێ، تێیدا پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و پەکین، لە بەهێزترین ئاستی خۆیدا دەبن.
ترەمپ کۆبوونەوەکەی بەم
ڕستەیە دەستپێکرد: "پێکەوە داهاتوویەکی ناوازەمان دەبێت".
هەروەها ستایشی سەرۆکی چینی کرد و بە "سەرکردەیەکی
مەزن" وەسفی کرد و وتی: "هەندێک جار خەڵکی حەز ناکەن ئەم قسەیە بکەم، بەڵام
من هەر دەیڵێم، چونکە ڕاستییە".
ترهمپ له درێژهی لێدوانهكهیدا
دهڵێت: "شەرەفمەندم کە لێرە لەگەڵتانم. شانازی دەکەم کە هاوڕێی ئێوەم، پەیوەندیی
نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەموو کاتێک باشتر دەبێت".
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو
وڵات، بەرەو قۆناغێکی باشتر هەنگاو دەنێن و دڵنیایی خۆی دەربڕی کە هەردوو زلهێزەکە،
پێکەوە داهاتوویەکی گەشیان دەبێت.
لای خۆیەوە، سەرۆکی چین
جەختی لهوه کردەوە دەبێت پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا، لەسەر بنەمای هاوبەشی بێت
و ڕایگەیاند واشنتۆن و پەکین، پێکەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنن.
سهرۆكی چین باسی لهوه
كرد سەقامگیریی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا، دەستکەوتە بۆ هەموو جیهان و
هاوکاری سوودی بۆ هەردوولا هەیە، لە کاتێکدا ڕووبەڕووبوونەوە زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت.
ههروهها ئاماژهی بۆ
ئهوه كرد: "هەمیشە بڕوام وابووە کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان چین و ویلایەتە
یەکگرتووەکان، زۆر لە ناکۆکییەکانمان گەورەترن و سەرکەوتنی هەر وڵاتێک، دهرفهته
بۆ ئەوەی دیکە. پەیوەندییەکی سەقامگیر، نیعمەتە بۆ جیهان، دەبێت هاوبەش بین نەک نەیار،
یارمەتی یەکتر بدەین بۆ سەرکەوتن و گەشەسەندن، بەمە ڕێڕەوێکی نوێ بۆ باشترین شێوازی
مامەڵەی هێزە مەزنەکان، لەم سەردەمە نوێیەدا بکێشین".
لە کاتی کۆبوونەوەیدا
لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و وەفدی هاوڕێی، سەرۆک "شی جین پینگ" بەڵێنی بە سەرکردە
و بەڕێوەبەری کۆمپانیا ئەمریکییەکان دا کە بواری کارکردنیان بۆ فراوانتر بکات و ڕایگەیاند
پەکین دەرگاکانی بە تەواوی بۆ ئەو کۆمپانیایانە دهكاتهوه و ئاسۆیەکی فراوانتریان
لە وڵاتەکەدا دەبێت.
سەرۆکی چین وتیشی پێویستە
وڵاتەکەی و ئەمریکا، کار بکەن بۆ پاراستنی ئەم وزە ئەرێنییەی لە پەیوەندییەکاندا
دروست بووە و ئاماژەی بەوە کرد کار دەکات بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان، لە بوارەکانی
بازرگانی، تەندروستی، گەشتیاری، کشتوکاڵ و جێبەجێکردنی یاسادا. هەروەها وتی پەیوەندییە
سیاسی و سەربازییەکانیش لەگەڵ ئەمریکا، چڕتر دەکاتەوە.
سەرەڕای مۆركه ئابوورییەکەی
ئەم سەردانە، بەڵام چەندین دۆسیەی سیاسی و ئەمنیی قورس، سێبەریان بەسەر لوتکەکەدا
کێشاوە، لەوانە گرژییەکانی پەیوەست بە ئێران و تایوان.
لە ناو وەفدە هاوڕێیەکەی
ترەمپدا، هەریەکە لە "مارکۆ ڕوبیۆ" وەزیری دەرەوە، "سکۆت بێسێنت"
وەزیری گەنجینە، "جەیمیسۆن گریر" نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا، هەروەها
"پیت هیگسێس" وەزیری بەرگری بەشدارن؛ هیگسێس بووە یەکەم وەزیری بەرگریی
ئەمریکا، لە سەردانێکدا بۆ چین، هاوڕێیەتی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات.
PM:02:27:14/05/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت