ئەکسیۆس: ترەمپ دوای گەڕاندنەوەی لە چین هەنگاوی نوێ لە دژی ئێران جێبەجێ دەکات


وێستگەنیوز-

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ چین، هەنگاوی داهاتووی بەرامبەر بە تاران جێبەجێ بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئاستی ئامادەباشییەکانیان بۆ ئەوپەڕی بەرز دەکەنەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک و بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری دەرکردنی بڕیاری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەلایەن ترەمپەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەمریکا بە ماڵپەڕەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەو گەمارۆیانەی خراونەتە سەر ئێران فشاری گەورەیان لەسەر ئەو وڵاتە دروستکردووە، بە جۆرێک کە ڕەنگە تارانی ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات بەبێ ئەوەی پێویست بە ئەنجامدانی هیچ پرۆسەیەکی سەربازی بکات.


PM:01:35:14/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت