سیستمی "گومەزی زێڕین"ی ترەمپ 1200 ملیار دۆلاری تێدەچێت
وێستگەنیوز-
بەپێی خەمڵاندنی نوسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا، سیستەمی
بەرگریی موشەکیی دۆناڵد ترەمپ بە ناوی "گومەزی زێڕین" (Golden Dome)، نزیکەی 1.2 تریلیۆن دۆلار (1200 ملیار
دۆلار) تێچووی دەبێت بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو دەیەی بەرهەمهێنان، جێگیرکردن و کارپێکردنیدا
تەواو بکرێت.
ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لەو بودجە سەرەتاییەی کە پێشتر بە 175 ملیار دۆلار بۆ ئەم پڕۆژەیە دەستنیشان
کرابوو.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو سیستەمەی کە بۆ پاراستنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا لە بەرامبەر موشەکە بالیستی و کرووزەکان دیزاین کراوە، ڕەنگە تەنانەت کاراییەکی
تەواویشی نەبێت. ڕاپۆرتە نوێیەکەی نووسینگەی بودجەی کۆنگرێس هۆشداری دەدات کە «گومەزی
زێڕین» دەکرێت لە بەرامبەر هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن ڕوسیا یان چینەوە لاواز بێت.
ئەم دامەزراوە بێلایەنە ڕایگەیاندووە کە تەنها تێچووی دابینکردنی
کەرەستەکان لە 1 تریلیۆن دۆلار تێدەپەڕێت؛ لەوانە بۆ چینە تێکشکێنەرە
موشەکییەکان و سیستەمی ئاگادارکردنەوە و شوێنپێهەڵگرتنی موشەکی جێگیر لە بۆشایی
ئاسماندا.
تێپەڕبوونی هەندێک لە درۆن و موشەکە ئێرانییەکان لە «گومەزی
ئاسنین»ی ئیسرائیل و هەروەها لە پارێزبەندیی بەرگریی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو،
کاریگەریی هەبووە لەسەر هەڵسەنگاندنەکان سەبارەت بە کارایی تەواوی ئەم پڕۆژەیە.
AM:09:48:13/05/2026
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت