زیندانییەکی دیکە ئەمڕۆ لە ئێران لەسێدارە درا


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی "میزان"، سەر بە دەزگای دادی ئێران، ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، حوکمی لەسێدارەدانی ئیحسان ئەفرەشتە، کوڕی مستەفا، بە تۆمەتی "سیخوڕی و هاوکاریی هەواڵگری" بۆ مۆساد جێبەجێ کراوە.

دەزگای داد ئێران رایگەیاندوە کە "ئەفرەشتە دوای پەیوەندیی سەرەتایی، لە تورکیا و نیپاڵ لەلایەن ئەفسەرانی مۆسادەوە ڕاهێنانی پێکراوە".

دەزگای داد دەڵێت حوکمەکەی دوای دادگاییکردن و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن دیوانی باڵای ئیرانەوە جێبەجێ کراوە.

هیچ وردەکارییەکی سەربەخۆ دەربارەی پرۆسەی دادگاییکردن و چۆنیەتی وەرگرتنی دانپێدانانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.


AM:08:47:13/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت