پێنتاگۆن تێچووی جه‌نگی ئێران ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
پێنتاگۆن ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه تێچووی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ نزیكه‌ی 29 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌م ئاماره نوێیه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكاوه له میانی دانیشتنێكی بودجه‌دا له كاپیتوڵ ئاشكراكرا، نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار زیاتره له‌و خه‌مڵاندنه‌ی كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن پیت هێگسه‌س وه‌زیری جه‌نگه‌وه پێشكه‌ش كرابوو.
هێگسه‌س و جه‌نه‌ڕاڵ دان كه‌ین سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا، شایه‌تییان ده‌دا سه‌باره‌ت به داواكاری بودجه‌ی 1.5 تریلیۆن دۆلار بۆ ساڵی 2027، له‌گه‌ڵ جۆیلس هێرستی سێیه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی پێنتاگۆن، كاتێك داوایان لێكرا نوێكارییه‌ك له‌سه‌ر تێچووی جه‌نگه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.
هێرست به یاسادانه‌رانی وت: "له‌كاتی ئیفاده‌كه‌دا... ژماره‌كه 25 ملیار دۆلار بووه"، ئاماژه‌ی به ئه‌و خه‌مڵاندنه كرد كه هێگسه‌س له 29ی نیساندا كردبووی.
كاتێك پرسیاری لێكرا كه‌ی كۆنگرێس ورده‌كاری زیاتری تێچووی جه‌نگه‌كه وه‌رده‌گرێت، هێگسه‌س وتی كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا داوای "هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كات كه پێمان وایه پێویستمانه" به جیا له بودجه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێنتاگۆن، به‌ڵام ئه‌و دیاری نه‌كرد كه‌ی ئه‌و داواكارییه زیاده‌یه ده‌كرێت.
دیموكراته‌كان دانیشتنه‌كه‌یان قۆسته‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر تێچووی جه‌نگه‌كه و پێیانوایه كه شه‌فافیه‌ت سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا نییه.
ڕۆزا دیلاورۆ، گه‌وره سیناتۆری دیموكراته‌كان له لیژنه‌ی ته‌رخانكردنی پاره له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتی كه له كۆتاییدا ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه كه: "چیمان به‌ده‌ستهێناوه و به چ تێچوونێك؟"
PM:09:53:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت