وهنهوزهكهی تره‌مپ مشتومڕی لێده‌كه‌وێته‌وه و كۆشكی سپی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز -
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیایدا واده‌رده‌كه‌وێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی بۆنه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی خه‌و ده‌یباته‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵای ناوه‌ته‌وه و و پرسیاری له‌باره‌ی ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی تره‌مپه‌وه وروژاندووه.
به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی تره‌مپیان به چاوی داخراوه‌وه بڵاوكرده‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمێنتی گاڵته‌جاڕانه و ڕه‌خنه‌گرانه.
هاوكات رۆژنامه‌نووسێكی ئاژانسی رۆیته‌رز وێنه‌یه‌كی تره‌مپی به چاوی داخراوه‌وه له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شداری له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌ندروستی دایكان ده‌كات له كۆشكی سپی له واشنتۆن دی سی له ئه‌مریكا، 11ی ئایاری 2026".
هه‌ژماری فه‌رمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای كۆشكی سپی له پلاتفۆرمی ئێكس وه‌ڵامی پۆسته‌كه‌ی دایه‌وه ده‌رباره‌ی وێنه‌ی تره‌مپ به چاوی داخراوه‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌و چاوی تروكاندووه هه‌ی گه‌مژه".
فۆڵۆوهرهكانیش كۆمێنتیان كردووه كه چاوتروكاندنهكه "زۆری خایاندووه". هاوكات ئه‌كاونتی فه‌رمی دیموكراته‌كان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "فه‌رمانده‌ی باڵامان خه‌وتووه".
ترامپ له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای وه‌رگرت و بووه به‌ته‌مه‌نترین كه‌س كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكای وه‌رگرتبێت. له ماوه‌ی خولی دووه‌میدا، قسه و باسه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ته‌مه‌نی زیادیان كرد به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی به چاوی داخراوه‌وه.
ترامپ پێشتر به ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگه‌یاندبوو كه هه‌ندێك جار له كاتی كۆبوونه‌وه‌كاندا چاوه‌كانی داده‌خات، چونكه به‌وه زۆر ئاسووده‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه باری ته‌ندروستی "نموونه‌ییه".
PM:09:03:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت