روسیا به سه‌ركه‌وتوویی موشه‌كی ئه‌تۆمی "سارمات"ی تاقیكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی موشه‌كی ئه‌تۆمی "سارمات"، ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا، ئاشكرای كرد مه‌ودای ئه‌م سیستمه موشه‌كییه، ده‌گاته زیاتر له 35 هه‌زار كیلۆمه‌تر.
پۆتین له كاتی گوێگرتنی له ڕاپۆرتی تاقیكردنه‌وه‌كه وتی: "ئه‌م موشه‌كه نه‌ك ته‌نها ده‌توانێت به ڕێڕه‌وێكی بالیستیدا بڕوات، به‌ڵكو توانای هه‌یه له ڕێڕه‌وێكی نیمچه خولگه‌ییشدا بجوڵێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مه‌ودای 35 هه‌زار كیلۆمه‌تر تێپه‌ڕێنێت؛ له‌گه‌ڵ دوو هێنده كردنی وردی و توانای تێپه‌ڕاندنی هه‌موو سیستمه‌كانی به‌رگریی موشه‌كی ئێستا و داهاتوو".
سه‌رۆكی روسیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌مه "به‌هێزترین سیستمی موشه‌كییه له جیهاندا و له سیستمی 'فۆیڤۆدا'ی سۆڤیه‌تی كه‌متر نییه".
هه‌روه‌ها وتیشی: "هێزی گشتیی كڵاوه جه‌نگییه‌كه‌ی، چوار هێنده زیاتره له هه‌ر كڵاوه‌یه‌كی جه‌نگی هاوشێوه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا".
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوای ئه‌وه هات سێرگی كاراكایێف، فه‌رمانده‌ی هێزه موشه‌كییه ستراتیژییه‌كانی روسیا، سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی "سارمات"ی ڕاگه‌یاند، كه نوێترین موشه‌كی بالیستی كیشوڕبڕه و به سووته‌مه‌نی شلی قورس كار ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه، پۆتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد روسیا هه‌نگاو به هه‌نگاو، هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی په‌ره پێده‌دات و ئاماژه‌ی به دروستكردنی هه‌ردوو سیستمی "ئۆریشنیك" و "بۆریڤێستنیك" كرد.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "سیستمی موشه‌كی زه‌وینی "ئۆریشنیك" كه مه‌ودای مامناوه‌نده و كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌گرێت، له ساڵی 2025ه‌وه، كه‌وتووه‌ته بواری خزمه‌ته‌وه".
له كۆتاییدا پۆتین باس له‌وه ده‌كات كاره‌كان له قۆناغی كۆتاییدان، بۆ ته‌واوكردنی دوو سیستمی تر كه به بزوێنه‌ری ئه‌تۆمی بچووك كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له ژێرده‌ریایی بێفڕۆكه‌وانی "پۆسایدۆن" و موشه‌كی كرووزی "بۆریڤێستنیك".
PM:08:46:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت