ئیمارات و ئوردون سه‌ركۆنه‌ی دزه‌كردنی ئه‌ندامانی سوپای پاسداران بۆ ناو كوێت ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز -
وڵاتانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و شانشینی ئوردون دزه‌كردنی ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان بۆ ناو دوورگه‌ی بوبیان له كوێت به ئامانجی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه كه بووه هۆی برینداربوونی ئه‌ندامێكی هێزه چه‌كداره‌كانی كوێت، سه‌ركۆنه كرد.
شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نههیان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م دزه‌كردنه‌ی كرد و هاوسۆزی ته‌واوی ئیماراتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وانه گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ده‌ربڕی.
شێخ عه‌بدوڵا بن زاید پاڵپشتی ته‌واوی ئیماراتی بۆ هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كوێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و ستایشی كارایی و وریایی هێزه ئه‌منییه‌كانی كوێت و سه‌ركه‌وتنیان له ئاشكراكردنی ئه‌م پیلانه‌دا، كرد.
جه‌ختیشی له ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ئیمارات له هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆر و گرنگی به‌هێزكردنی هاوكارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه كرده‌وه، راشیگه‌یاند كه ئاسایشی كوێت به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ئاسایشی ئیمارات و وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردون ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه كرد و به "پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری كوێت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته‌كه و پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان"ی زانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردون هاوسۆزی ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت، و پشتیوانیكردنی بۆ هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كوێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیی ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانی كرد بۆ دوورگه‌ی بوبیان له كوێت.
PM:06:00:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت