پەرلەمانتارێکی ئێران ئەگەر ترەمپ هێرش بکات هەڕەشەی بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ له 90% دهكات
وێستگەنیوز-
لەگەڵ نهگهیشتن به ڕێککەوتن، لەسەر ئەو پێشنیازەی کە کۆتایی بە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لە لایەکی ترەوە دەهێنێت، پەرلەمانتارێکی ئێرانی هۆشداریی نوێی ڕاگەیاند.
ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، هەڕەشەی ئەوەی کرد تاران ڕەنگە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی پاکی له 90% بەرز بکاتەوە- ئهم ئاستە بۆ دروستکردنی چەک بەکاردێت- ئەگەر ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێ ببێتەوە.
ئهمڕۆ سێ شهممه، 12ی ئایاری 2026، ڕەزایی لە پلاتفۆرمی (ئێكس) نووسیویەتی: "لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی دیكه، ڕەنگە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی له 90%، یەکێک بێت لەو بژاردانەی لەبەردەم ئێراندایە" و ئاماژەی بەوەش کرد ئەم بژاردەیە لە پەرلەمان گەنگەشە دەکرێت.
لای خۆیهوه محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، هۆشداریی نوێی بڵاوکردەوە و لە پۆستێکدا لە سهكۆی (ئێكس) ئاماژەی بەوە کردووە "هیچ بژاردەیەک لەبەردەم ئەمریکادا نییە، جگە لە قبوڵکردنی پێشنیازە 14 خاڵییەکەی ئێران".
هەروەها دهڵێت "هەر ڕێگەیەکی تر بە تەواوی بێسوود دەبێت و دەبێتە هۆی زنجیرەیەک شکست".
قالیباف له درێژهی لێدوانهكهیدا باس لهوه دهكات: "تا پاشەکشە و دواکەوتنەکەیان درێژە بکێشێت، ئەو باجەی کە باجدەرانی ئەمریکی لە گیرفانی خۆیان دەیدەن، زیاتر دەبێت".
ئەم هەڵوێستانەی ئێران دوای ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئێرانی بۆ دواین پێشنیازی ئەمریکا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، بە "زۆر خراپ و گەمژانە" وەسف کرد.
PM:01:49:12/05/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت