وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیمارات هێرشی کردوەتەسەر پاڵاوگەیەکی ئێران
وێستگەنیوز-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە
ئاشکرایدەکات کە ئیمارات هێرشی کردوەتە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە دوورگەیەکی باشوری
ئێران. تا ئێستا ئیمارات لەمبارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەتای مانگی نیسان سوپای ئیمارات "هێرشی
کردوەتەسەر پاڵاوگەیەک لە دوورگەی لاوان" لە کەنداو. تا ئێستا ئیمارات
لەمبارەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.
لە دوای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
بۆ سەر ئێران، ئیمارات زیاتر لە وڵاتانی تری دراوسێ کەوتووەتە بەر هێرشی درۆنی و
موشەکیی سوپای ئێران.
تەنانەت لە کاتی ئاگربەستیشدا ئیمارات ڕایگەیاندووە کە چەندین
جار بووەتە ئامانجی هێرشەکان.
بەپێی راپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەم هەنگاوەی ئیمارات دەکرێت
ئەم وڵاتە بکاتە یەکێک لە لایەنە چالاکەکانی جەنگ، لە کاتێکدا خۆی زیاتر لە هەر وڵاتێکی
تر ئامانجی هێرشەکانی حکومەتی ئێران بووە.
AM:08:43:12/05/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت