سه‌رۆكی ئێران پشتیوانی گه‌لی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئایینی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌رز ده‌نرخێنێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك كۆماری ئێران پشتیوانی گه‌لی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی باڵای ئایینی به‌رز ده‌نرخێنێت و ده‌ڵێت: "ئایه‌توڵا سیستانی هه‌میشه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی به‌هێز و پشتیوانێكی چه‌سپاو بۆ خه‌ڵكی مه‌زڵوم ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 11ی ئایاری 2026، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ڕێزی له هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌رجه‌عی ئایینی، ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی سیستانی گرت و ده‌ستخۆشی له پشتگیری و هاوسۆزیی ناوبراو كرد بۆ ئێران و زیانلێكه‌وتووانی "ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه"، هاوكات ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی گه‌لی عێراقیشی كرد.
پزیشكیان له پلاتفۆڕمی (X) نووسی: "به‌رزترین ئاستی سوپاس و پێ‌زانین، ئاراسته‌ی جه‌نابی ئایه‌توڵا سیستانی ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و پشتگیرییه دڵسۆزانه‌ی نیشانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دا".
وتیشی: "له‌م بارودۆخه‌دا، سوپاس و پێزانینم هه‌یه بۆ هاوكاری و هاوسۆزی گه‌لی عێراق به‌رانبه‌ر گه‌لی ئێران".
سه‌رۆك كۆماری ئێران له لێدوانه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی له عێراق "هه‌میشه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی قاییم و پشتیوانێكی چه‌سپاو بۆ خه‌ڵكی مه‌زڵوم ماوه‌ته‌وه".
ئه‌مه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا به‌رامبه‌ر به پرسه مرۆیی و هه‌رێمییه‌كان ده‌یانگرێته به‌ر.
ئه‌م لێدوانانه‌ی پزیشكیان له كاتێكدایه گرژییه هه‌رێمییه‌كان، ڕوویان له هه‌ڵكشان كردووه و هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسی و ئایینیانه‌ی كه وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ مه‌ده‌نییه‌كان و زیانلێكه‌وتووانی په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه ده‌رده‌بڕدرێن.
PM:09:56:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت