سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەسێکی تر لە ئێران لە سێدارە درا
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، عیرفان
شکورزادە، کوڕی جەعفەر، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل
لەسێدارە دراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٦ دەسەڵاتی دادوەری رایگەیاند
کە ناوبراو پەیوەندی بە ڕێکخراوێکی زانستیی چالاک لە بواری مانگی دەستکرددا کردوە
و زانیاریی پۆلێنکراوی خستووەتە بەردەست دەزگا دەرەکییەکان.
بەپێی وتەی بەرپرسانی دادوەریی ئێران، شکورزادە لە سێ قۆناغدا
پەیوەندی بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە کردووە و دەست بەسەر ئامێر
و زانیارییەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی لە ناوەندێکی زانستیدا گیراوە. ئەم وتانە
بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراونەتەوە و هیچ بەڵگەیەکیش لەمبارەیەوە نەخراوەتە
ڕوو.
پێشتر سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویانکردەوە کە عیرفان شکورزادە
وەک خوێندکارێکی بلیمەتی ٢٩ ساڵەی زانکۆی زانست و پیشەسازییە دوای چەندین مانگ لە
ژووری تاکەکەسی و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
AM:08:43:11/05/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت