ناتانیاهۆ: هێشتا جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی نه‌هاتووه
وێستگه‌نیوز -
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێی وایه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران "كۆتایی نه‌هاتووه" تا ئه‌و كاته‌ی تاران یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت.
ناتانیاهۆ له لێدوانێكیدا بۆ به‌رنامه‌ی "60 خولهك"ی تۆڕی سی بی ئێس، كه كاتێكی دواتر به ته‌واوی په‌خش ده‌كرێت، وتی: "پێموایه جه‌نگه‌كه ده‌ستكه‌وتی زۆری به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام كۆتایی نه‌هاتووه، چونكه ماده‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه، یۆرانیۆمی پیتێنراو، كه پێویسته له ئێران ده‌ربهێنرێت. هێشتا بنكه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌یه كه پێویسته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه".
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه چۆن ئه‌م كۆگایه لاببرێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ڵامی دایه‌وه:، "ده‌چیته ژووره‌وه و ده‌یهێنیته ده‌ره‌وه".
ناوبراو درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و وتی: "به‌شێكی زۆرمان لاواز كردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هێشتا ماون، كاریش ماوه بیكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "باسی ئامرازه سه‌ربازییه‌كان ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وتم ئه‌وه‌یه: ده‌مه‌وێت بچمه ژووره‌وه له‌وێ، و پێموایه له‌ڕاستیدا ده‌توانرێت ئه‌وه بكرێت. ئه‌وه كێشه‌كه نییه".
PM:11:41:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت