تره‌مپ: ئێرانییه‌كان جارێكی تر ناتوانن به ئه‌مریكا پێبكه‌نن
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تروس سۆشیاڵ ) نووسی:
*باراك ئۆباما هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی كرد كاتێك پشتی له ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی كرد و چووه به‌ره‌ی ئێران.
* ئۆباما 1.7 ملیار دۆلار پاره‌ی كاشی به فڕۆكه نارده تاران و هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر سینییه‌كی زیو پێشكه‌ش كردن.
*به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی ئۆباما بانكه‌كانی واشنتۆن و ڤێرجینیا له پاره خاڵی بوونه‌وه.
*جۆ بایدن له ئۆباما خراپتر بوو و بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران زیاتر ده‌ستوه‌ردان بكات.
*ئێران به‌رپرسه له كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له ڕێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه.
*ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌م دواییانه‌دا 42 هه‌زار خۆپیشانده‌ری بێ‌تاوان و بێچهكیان كوشتووه.
*بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ ئێرانییه‌كان ئێمه‌یان له چاوه‌ڕوانی هێشتووه‌ته‌وه و پێكه‌نیون به وڵاته مه‌زنه‌كه‌مان، به‌ڵام دڵنیابن چیتر ناتوانن پێبكه‌نن.
PM:10:09:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت