ئه‌نجومه‌نی دانایانی موسڵمانان: دڵسۆزی بۆ نیشتمان فه‌ریزه‌یه‌كی شه‌رعییه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی دانایانی موسڵمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌ك سه‌رنجێك له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دووباره‌بووانه‌ی كه په‌یوه‌ندارن به ڕاگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه، دواترینیان شانشینی به‌حره‌ین بوو، سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنی شانه و ڕێكخراوی سه‌ر به لایه‌نی ده‌ره‌كی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پاراستنی نیشتمان و پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری و یه‌كڕیزیی كۆمه‌ڵگه‌كان، یه‌كێكه له مه‌به‌سته گه‌وره‌كانی شه‌ریعه‌ت.
ئه‌نجومه‌نه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه دڵسۆزی بۆ نیشتمان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی، ئه‌ركێكی ئایینی و ئه‌خلاقیی چه‌سپاوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه كه‌مته‌رخه‌می تێدا بكرێت یان هیچ وه‌لائێكی ده‌ره‌كی بخرێته پێش وه‌لائی نیشتمانییه‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕوونی كرده‌وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام، په‌یوه‌ندیی مرۆڤی به نیشتمان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای جێگیر دامه‌زراندووه كه بریتین له وه‌فاداری بۆ په‌یمان، پاراستنی ئاسایش، پاراستنی خوێن و موڵك و ماڵ، له‌گه‌ڵ حه‌رامكردنی ته‌واوه‌تی خیانه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌وی و نانه‌وه‌ی فیتنه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئایه‌تی پیرۆزی ﴿وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا﴾ و ﴿وَڵا تُفْستدُوا فِی الْأَرْچِ بَعْدَ إِصْڵاحِهَا﴾، فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ "مَن حمل علینا السلاح فلیس منا"ی به به‌ڵگه هێنایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتی بكاته‌وه هه‌ر هه‌وڵێك هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌كان بكات یان پشێوی و پارچه‌پارچه‌بوون له‌نێوان ڕۆڵه‌كانی یه‌ك نیشتماندا دروست بكات، به ته‌واوی له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی ئیسلامدا دژبه‌یه‌كه.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی ئینتیما مه‌زهه‌بی یان تایفییه‌كان، بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌جێندای سیاسی ده‌ره‌كی یان ڕێكخراوه سنووربه‌زێنه‌كان، لادانێكی مه‌ترسیداره له مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و ئه‌و به‌هایانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان دامه‌زراون.
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوایه‌كی ڕاشكاوانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌مووان كردووه كه نه‌كه‌ونه داوی ئه‌و ده‌نگ و پلاتفۆرمه ئایدۆلۆژیانه‌ی، ئامانجیان چاندنی دووبه‌ره‌كی و پارچه‌پارچه‌بوونه و هه‌وڵده‌ده‌ن دڵسۆزی و وه‌لائه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی ڕابكێشن.
ئه‌نجومه‌نی دانایانی موسڵمانان، دووباره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تایفه‌گه‌ریی سیاسی و وتاری ڕق و كینه، به به‌رپرسیارێتییه‌كی ئایینی و نیشتمانیی هاوبه‌ش داده‌نرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه، پێویستی به كاركردنی جدی هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی به‌هاكانی هاووڵاتیبوون و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی، به مه‌به‌ستی زامنكردنی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانه‌كان و سه‌قامگیریی گه‌لان.
PM:08:52:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت