ئێران بەفەرمیی وەڵامی پێشنیازەکانی ئەمریکای دایەوە
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی کۆماری
ئیسلامی (ئیرنا) ئاشکرایدەکات کە تاران
وەڵامی دوایین دەقی پێشنیازی ئەمریکا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی داوەتەوەو، ئەمڕۆ
ڕادەستی نێوەندگیرە پاکستانییەکە کرا.
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران چەند جارێک ڕایگەیاندبوو کە دیدگا و تێبینییەکانی ئێران سەبارەت بە
پێشنیازەکانی ئەمریکا، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی،
ڕەوانە دەکرێن.
بەپێی پلانە پێشنیازکراوەکە،
لەم قۆناغەدا دانوستانەکان تیشک دەخەنە سەر بابەتی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا.
ئەم هەنگاوەش وەک هەوڵێک
بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی دیپلۆماسی و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر 14 خاڵ دەبینرێت کە ئامانج لێی ڕاگرتنی شەڕ و کردنەوەی ڕێڕەوی دەریایی
هورمز و تاوتوێکردنی پرسی سزاکان و بەرنامەی ئەتۆمییە لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
PM:03:35:10/05/2026
ئهم بابهته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت