تره‌مپ ئێران سه‌رپشك ده‌كات: یان قبوڵكردنی رێككه‌وتن یا جه‌نگ
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تاران پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه، ڕه‌نگه جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له دژی ئێران كۆتایی پێبێت و گه‌رووی هورمز بكرێته‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون، بۆردومانه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی توندتر و چڕتر له‌چاو پێشوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ پاكستان پشتڕاستی كرده‌وه كه "هێزێك" هه‌یه كه ڕه‌نگه ببێته هۆی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا گه‌شبینی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران، ئه‌مه‌ش دوای رۆژێك له راگه‌یاندنی راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ یاوه‌ریكردنی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز دێت له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه كه هاوكات باسی له "پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ره‌و رێككه‌وتنێكی ته‌واو و كۆتایی" له‌گه‌ڵ تاران كرد.
ئاكسیۆس و سه‌رچاوه‌یه‌كی پاكستانی رایانگه‌یاند، ئه‌مریكا و ئێران "نزیكن له ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یاداشتێكی یه‌ك لاپه‌ڕه‌یی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌كه".
رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ندبوونی ئێران به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی و ئازادكردنی ملیاره‌ها دۆلاری پاره‌ی بلۆككراوی ئێران و هه‌ڵگرتنی كۆت وبه‌نده‌كانی تێپه‌ڕین به گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه، له‌خۆ ده‌گرێت.
PM:07:19:06/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت