ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی بۆردومانی سەختی ئێران دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان رایگەیاند ئەگەر ئێران ڕێککەوتنەکە
قبوڵ نەکات، بۆردوومانێکی «زۆر توندتر» دەست پێ دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا لە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی، "بەو گریمانەیەی کە ئێران
لەگەڵ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە ڕازی بێت —کە بێگومان ڕەنگە گریمانەیەکی گەورە
بێت— ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی" کە ئێستاش دەنگدانەوەی زۆری هەیە، کۆتایی پێ دێت؛ هەروەها گەمارۆکەی ئێستا
ڕێگە دەدات کە گەرووی هورمز بۆ هەمووان، لەوانەش خودی ئێران، کراوە بێت".
ئەو لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی، "ئەگەر ڕازی نەبن،
بۆردوومانەکە دەست پێ دەکات و بەداخەوە ئەمجارە بە ئاست و توندوتیژییەک دەبێت کە زۆر
لەوەی پێشوو زیاترە."
PM:02:59:06/05/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت